خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392902-خشتە_و_کاتی_یارییەکانی_ئەمڕۆی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2021 09:29 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 24 بەردەوامیان دەبێت، لە گرنگترینیان دا وێست برۆمیچ میوانداری مانچستەر یونایتد دەکات و ئارسیناڵ ڕوبەڕوی لیدز یونایتد دەبێتەوە.

لە ئیسپانیا یارییەکانی هەفتەی 23ی لالیگا سازدەکرێن، یانەی ڕیاڵ مەدرید کاتژمێر (6:15) لە یاریگای سانتیگاۆ بێرنابیۆ یاری لوتکە بەرانبەر ڤالێنسیا دەکات.

کێببەرکێکانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵیا بەهەمان شێوە بەردەوامی دەبێت، کێبەرکێکان بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕۆما و ئودینێزی دەستپێدەکات و بە یاریی لوتکەی نێوان ئینتەرمیلان و لازیۆ کۆتایی دێت.

خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش بە هەمان شێوەی خولە ناوخۆییەکانی دیکە درێژەیان دەبێت، لە ئەڵمانیا یارییەکانی 21 و لە فەرەنساش ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 25 ئەنجامدەدرێن.