شوبات 15, 2021 08:58 Asia/Tehran
  • ئینتەرمیلان لوتکەی کالچیۆی گرت و لوکاکۆ لەگەڵ کریستیانۆ هاوتا بووەوە

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.

 

ئینتەرمیلان لە جوسێپی میاتزا میوانداری یانەی لازیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 22 و 45 و 64 لەلایەن ڕۆمێلو لوکاکۆ (دوو گۆڵ) و لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 61 لەلایەن گۆنزالۆ ئیسکالانتییەوە تۆمارکران.

سەرپەیڤ