نه‌ورۆز و دهۆک و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گه‌یشتنه خولى پله‌یه‌کى عێراق
له یه‌که‌م به‌شداریکردنى ره‌سمى له پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز گه‌یشتنى به خولى پله‌یه‌کى عێراق و پاڵاوتنى کۆتایى بۆ خولى نایابى عێراق مسۆگه‌ر کرد .
بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، نه‌ورۆز له گه‌ڕى چواره‌مى قۆناغى دووه‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌ک به‌رامبه‌ر داقوق وه‌ستاییه‌وه‌و یانه‌که‌ى شارى سلێمانى به ئه‌نجامێکى گه‌وره‌و ٨-٠ توانى یارییه‌که بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش له یه‌که‌م به‌شدارى ره‌سمى نه‌ورۆز توانى بگاته خولى پله‌یه‌کى عێراق و مانگى داهاتووش به‌شدارى پاڵاوتنی کۆتایى ده‌که‌ن بۆ رکابه‌رى سه‌رکه‌وتن له خولى نایاب .
هاوشانى یانه‌ى نه‌ورۆز ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى دهۆک و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پلیتى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خولى پله‌یه‌ک و قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خولى نایاب مسۆگه‌ر کرد .