شوبات 18, 2021 12:22 Asia/Tehran
  • ھاوکاریی ئێران و ئەفغانستان لە بواری وەرزشی «کریکێت»

کاربەدەستانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران و فیدراسیۆنی «کریکێت»ی ئەفغانستان لە کۆبوونەوەیەک دا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری وەرزشی پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم دانیشتنە ڕۆزی چوارشەممە لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران لە تاران دا بەڕێوەبراو بڕبار درا خولێکی کێبەرکێی نێونەتەوەیی بە میوانداریی ناوچەی ئازادی «چابەھار»ی ئێران بەڕێوە بچێت.

«فەرشید تەھماسبی» بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێونەتەوەیی وەزارەتی وەرزش و لاوان لەم دانیشتنە دا وتی: بەنیازی وەڕێ خستنی ئەکادیمیای زانستیی وەرزشی «کریکێت»ین بە ھاوکاریی لایەنی ئەفغانی لە ئێراندا.

«شەمسولحەق شەمس» ڕاوێژکاری وەرزشی «کریکێت»ی ئەفغانستانیش لەم دانیشتنەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە بواری وەرزشی «کریکێت» لە سەر داڕشتنی بەرنامە بۆ بەرپاکردنی کێبەرکێی نێونەتەوەیی لە سەر بنەمای کلتووری ھاوبەشی نێوان ھەردووک نەتەوەکە لەوانە «جامی نەورۆز» پێی داگرت.

سەرپەیڤ