لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا ، ھەڵکشانی یانەی بێنفیکا بێ یاریزانە ئێرانیەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393176-لیگی_پاڵەوانانی_فوتساڵی_ئەوروپا_ھەڵکشانی_یانەی_بێنفیکا_بێ_یاریزانە_ئێرانیەکە
یانەی فوتساڵی بێنفیکا لە شەوی ئامادەنەبوونی یاریزانی ئێرانیی خۆی لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا بە سەرکەوتنێکی پڕ گۆڵ گەیشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2021 09:03 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا ، ھەڵکشانی یانەی بێنفیکا بێ یاریزانە ئێرانیەکە

یانەی فوتساڵی بێنفیکا لە شەوی ئامادەنەبوونی یاریزانی ئێرانیی خۆی لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا بە سەرکەوتنێکی پڕ گۆڵ گەیشت .

لە درێژەی قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا شەوی رابردوو یانەی بێنفیکا میوانداری یانەی بێرتیڤاڤی فالۆ ی ھەنگاریا بوو کە بە ئەنجامی 5 بە سفر سەرکەوت .  بەمجۆرە بێنفیکا بەرەو قۆناغی چارەکە کۆتایی ھەڵکشا . 

بە پێی راگەیاندنی ماڵپەڕی بێنفیکا ، حسێن تەییبی بە ھۆی پێکران لەم یاریەدا نەیتوانی ھاوڕێیی یانەی بێنفیکا بکات . 

یانەی بێنفیکا لە قۆناغی چارەکە کۆتایی دەبێ رووبەڕووی یانەی غیرەتی قزاقستان بێتەوە ، یانەیەک کە حسێن تەییبی بەر لە ئامادەبوون لە بێنفیکا تیایدا یاری دەکرد .