شوبات 22, 2021 11:50 Asia/Tehran
  • یانەی تۆپی پێی وچانی کوردستان و شارەوانی بەم یەکسان هاتنەوە

هەفتەی دووهەمی خولی کۆتایی کێبەرکێکانی تۆپی پێی خانمانی خولی نایابی یانەکانی ئێران بە ئەنجامی یەکسانیی دوو یانەی وچانی کوردستان و شارەوانی بەم لە یاریگەی مەلیک نیای سنە بەردەوام بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمانی یاریزانی تۆپی پێی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕەوتی هەفتەی دووهەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران میوانداری یانەی شارەوانی بەم بوون.

لەو  یاریە سەختەدا یانەی وچانی کوردستان لە کۆتایی 90 خولەک یاری بە ئەنجامی بێ گۆڵ لە ماڵی خۆیان راگیرا.

وچان بەو ئەنجامەوە یەکەم خاڵی خولی کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە دەست خست و لە پلەی سێهەمی ڕیزبەندی چوار یانەییەکە وەستا.

یاریزانانی تۆپی پێی وچانی کوردستان هەفتەی داهاتوو لە یاریگەی سەفاییەی ئیسفەهان میوانی سپاهان دەبن .

سەرپەیڤ