شوبات 22, 2021 13:41 Asia/Tehran
  • خولی ئینگلتەرا: مانچستەر یونایتد لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە

لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لەیاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری نیوکاسلی کرد.

مانچستەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە نیوکاسل بردەوە، مارکۆس ڕاشفۆرد و دانیال جەیمس و برۆنۆ فێرناندێز گۆڵەکانی مان یونایتدیان تۆمار کرد، تاکە گۆڵەکەی نیوکاسل ساینت ماکسیمین کردی.

مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی  49 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی مایەوە، نیوکاسلیش 25 خاڵی هەیە و لە حەڤدەی ڕیزبەندی دەبینرێت.

سەرپەیڤ