شوبات 25, 2021 16:51 Asia/Tehran
  • خۆپاڵاوتنی ئۆسترالیا بۆ میواندارەتیی ئۆلەمپیکی ھاوینانی ٢٠٣٢

شاری «بریزبین»ی ئۆسترالیا وەک پاڵێوراوێکی سەرەکیی میوانداری کردنی ئۆلەمپیکی ھاوینی ٣٠٣٢ ناسێندرا.

 

کۆگەی گشتیی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیکی(IOC)  ڕایگەیاند:شاری  «بریزبین_Brisbane»ی ناوەندی ئیالەتی «کوئیزلەند»ی ئۆسترالیا جارێ بە شێوەی فەرمی وەک میوانداری یەکجاری ھەڵنەبژێردراوەو دوای سەردانی کارناسانی ئەم لێژنەیە و بەدی کردنی مسۆگەرات و بارستاییە وەرزشییەکەی لە بارەیەوە دوالڕیار دەدرێت.
ئەگەر بێتو ئەم شتارە وەک میوانداری یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینی ٣٠٣٢ ھەڵبژێردرێت،«بریزبین» دوای شارەکانی «ملبۆرن» لە ساڵی ١٩٦٥ و «سیدنی» لە ساڵی ٢٠٠٠ دەبێتە سێھەمین شاری ئۆسترالیا کە میوانداری کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکە.

سەرپەیڤ