شوبات 26, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • ھاوار کردن لەکاتی بەرزکرانەوەی مەشخەڵی ئۆلەمپیک  قەدەغە کرا

لێژنەی بەرپاکەری ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھاوار کردنی ھاندەرانی لە کاتی بەرزکرانەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیک قەدەغە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی بەرپاکەری یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ڕایگەیاندووە: ئاھەنگی بەرزکردنەوەی معەشغەڵ لەم خولەی یارییەکان ڕۆژی ٢٥ی مارس «٥ ی خاکەلێوە» بەرپا دەکرێت. ھاندەران بۆیان ھەیە لە کاتی بەرز کرانەوەو گوێزرانەوەی مەشخەڵی ئۆلەمپیک ئامادە بن، بەڵام بۆیان نییە ھاوار بکەن.

بڕیارە بەرزکردنەوەو گواستنەوەی مەشخەڵی ئۆلەمپیک لە شاری «فوکوشیما» واتە ئەو ناوچەیەی کە لە کاتی «سڵنامی»دا زەبری وێکەوتبوو دەست پێ بکات. داوا لە ھاندەرانیش کراوە کە لە کاتی گواستنەوەی مەشخەڵەکە دەمامک ھەڵبەستن و مەودای نێوانیان ڕەچاو بکەن، زۆر قەرەباڵغی نەکەن و لە مەودایەکی نزیک ماڵی خۆیان چاو لە گوێزرانەوەی مەشخەڵەکە بکەن.

بە پێی ئەم فەرمانە ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە ھاندەران لە باتی ھاوار کردن بەس دەبێ چەپڵە لێدەن و لێک نزیک نەبنەوە.

لە فەرمانەکەدا ھاتووە ، ئەگەر بێت و قەرەباڵغیی لەڕادەبەدەر مەترسییەک دروست کات، ئەوا ئاھەنگی گواستنەوەی مەشخەڵەکە ھەڵدەوەشێننەوەو دەیخەنە کاتێکی تر.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ھەڵگری مەشخەڵەکە بۆی ھەیە بەبێ دەمامک بەشداریی ئاھەنگەکە بکات.

 

سەرپەیڤ