شوبات 27, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • چۆنیەتی یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا لە ئەمڕۆ شەممەدا

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” کێبڕکێکانی هەفتەی 26 بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و وێستهام لە یاریگای ئیتیحاد دەستپێدەکات، بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی نیوکاسڵ و وڵڤەرهامپتن کۆتاییدێت.

لە ئیسپانیا بەهەمان شێوە یانەکانی لالیگا درێژە بە کێبڕکێکانی هەفتەی 25 دەدەن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئیشبیلیە بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات و لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، خیتافی لە کۆلسیوم ئالفۆنسۆ پێرێز میوانداری شەمشەمەکوێرەکانی ڤالێنسیا دەکات.

یانەکانی ئیتاڵیاش تەنها سێ ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 24 ئەنجامدەدەن، بەهێزترینیان لە نێوان یانەکانی هیلاس ڤیرۆنا و یوڤانتۆس دەبێت.

خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش بەردەوامییان دەبێت، یارییەکانی هەفتەی 23 لە ئەڵمانیا و هەفتەی 27 لە فەرەنسا سازدەکرێن.

یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند و لایپزیک لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی کولن و ئارمینیا بیلیفێلد و بوروسیا مونشنگلادباخ دەکەن، لە فەرەنساش یارییەکی بەهێز لە نێوان دیجۆن و پاریس سانت جێرمان ئەنجامدەدرێت.

سەرپەیڤ