ئادار 01, 2021 21:31 Asia/Tehran
  • پەیکەری شاعیری گەورەی کورد غولامڕەزاخان ئەرکەوازی دانرا و پەردەی لەسەر لادرا

پەیکەری شاعیری گەورەی کوردی ئیلامی غلامڕەزاخان ئەرکەوازیی لە شار ی چوار دانرا و پەردەی لەسەر لادرا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئەم پەیکەرەیە کاری مامۆستا شوکڕوڵڵا شێرخانیە کە بە ئامادەبوونی فەرماندار ، پێش نوێژی ھەینی ، سەرۆکی شارەوانی و ئەنجوومەنی ئیسلامیی شار و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شاری چوار پەردەی لەسەر لادرا . 

غوڵامڕەزا ئەرکەوازی لە عارفانی بەناو بانگ و شاعیرانی ناوداری کورد ، لە دایکبووی گوندی بانوێزەی سەر بە شاری چوارە . 

موناجات نامە و ھۆنراوەی بەنێوبانگی باوە یاڵ  لە بەرھەمەکانی ئەو شاعیرە، لە باری داڕشتی ئەدەبی و ھەست و سۆزی قوڵ ، سەرنجڕاکێش و بەھێزە . 

سەرپەیڤ