ئادار 02, 2021 21:28 Asia/Tehran
  • وبیناری ڕێزنان لە «سولەیمان کەتتانی» نووسەری مەسیحیی ئەوینداری ماڵباتی پێغەمبەر(ص)

ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان، وبینارێکی لەمەڕ ڕێزنان لە نووسەری مەسیحیی ئەوینداری ماڵباتی پێغەمبەر(ص) بەڕێوە برد.

ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان، لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی «سولەیمان کەتتانی» نووسەرو بیرمەندی مەسیحیی لوبنان لەژێر ناوی «سولەیمان کەتتانی» و ئیمامەت و بایەخەکان» بەڕێوە برد.

«عەبباس خامەدار» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە لوبنان وتی: «سولەیمان کەتتانی» لەو کەسایەتییە ھەڵکەوتانەی بوواژندنەوەی دیالۆگی ئیسلام و مەسیحییەت بوو کە پەڕتوک گەلێکی لە بارەی پێغەمبەری ئیسلام (ص) و ئیمامانی مەعسوم(ع) نووسیوە.

«قەشە تونی غانم» لێکۆڵەری پرسی دیالۆگی ئیسلام و مەسیحییەتیش لەم وبینارەدا وتی: بەرھەمەکانی «سولەیمان کەتتانی» لە بەرامبەر توندئاژۆییەکاندا وەستا.

ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وەسفی ئەم بەرھەمەکانی ئەم نووسەرە مەسیحییە وتوویەتی: پێنووسێکی باش و زەوقێکی تژی و زانیارییەکی بەربڵاو لە بەڕێزیان کە نووسەرێکی ناودارن بۆ ناساندنی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) بەکار براوە.

«سولەیمان کەتتانی» لە بیرمەندانی مەسیحی و وێژەوانی ھەڵکەوتەی لوبنانییە کە پەرتوکی جۆربەجۆری زۆری لە بارەی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) نووسیوە کە ھێندێکیان وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسیش.

ئەم نووسەرە ناودارە مەسیحییە لە تەمەنی ٩٢ ساڵی و لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆچی دوایی کردووە.

سەرپەیڤ