«چێلێسی» یارییەکەی شەوی ڕابردووی لە «لیڤەرپوڵ» بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393671-چێلێسی_یارییەکەی_شەوی_ڕابردووی_لە_لیڤەرپوڵ_بردەوە
شەوی ڕابردوو یانەی «چێلێسی» یاریی حەوتەی ٢٩ی پریمەرلیگی بەرانبەر «لیڤەرپوڵ» ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • «چێلێسی» یارییەکەی شەوی ڕابردووی لە «لیڤەرپوڵ» بردەوە

شەوی ڕابردوو یانەی «چێلێسی» یاریی حەوتەی ٢٩ی پریمەرلیگی بەرانبەر «لیڤەرپوڵ» ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

«لیڤەرپوڵ»ی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی میوانداری یانەی «چێڵسی»بوو کە لە ئەنجام دا یارییەکەی پێ دۆڕاندو کێبەرکێکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بە قازانجی شین پۆشەکان کۆتایی پێ هات.

گۆڵەکەی «چێڵسی» لە خولەکی  ٤٢ی  تایمی یەکەم و لە لایەن «مایسۆن ماونت»ەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی «چێڵسی» لە کۆی ٢٧ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە  ژمارەی خاڵەکانی گەیاندووەتە ٤٧ و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگەوە بۆ چوارەم سەرکەوتووە، لە بەرانبەردا «لیڤەرپوڵ» ژمارەی خاڵەکانی لە ٤٣دا قەتیس ماوەتەوەو لە پلەی حەوتەمدا نەجوڵاوە.