ئادار 06, 2021 10:47 Asia/Tehran
  • یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا لە ئەمڕۆ شەممەدا

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

 

لە خولی نایابی ئینگلیزی، کاتژمێر (3:30) یانەی ئارسیناڵ لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی 27 لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بێرنڵی، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەشدا لیستەر سیتی بەرانبەر برایتۆن ئالبیۆن یاریدەکات.

لە ئیسپانیا چوار ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ ئەنجاندەدرێن، بەهێزترینیان کاتژمێر (11:00) لە نێوان یانەکانی ئۆساسونا و بەرشلۆنە لە یاریگای “ئیل سادار” دەبێت.

ئیتاڵیەکانیش بەردەوامی بە ململانێکانی وەرز دەدەن و لەچوارچێوەی یاریەکانی هەفتەی 26، یانەی یوڤانتۆس یاری لوتکە بەرانبەر لازیۆ ئەنجامدەدات.

لە خولی فەرەنسا یارییەکانی هەفتەی 24 دەکرێن، گرنگترینیان لە نێوان یانەکانی بوروسیا مونشنگلادباخ و بایەرلیڤەرکوزن، هەروەها یاری لوتکەش لەنێوان بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدەدرێن.

سەرپەیڤ