پلەی سێهەمی هەڵبژاردەی تەکواندۆی ئێران لە تۆرنمێنتی سوفیا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی پیاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای زێڕ بە پلەی سێهەمی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی سوفیا گەیشت .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەشتەمین دەورەی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی تەکواندۆی بولگاریا لە ریزی تەمەنی گەورە ساڵان و گروپی پیاوان و ژنان بە ئامادەبوونی 390تەکواندۆکار ، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو .
حسێن لوتفی ، سروش ئەحمەدی ، ئەمیر محەمەد بەخشی، مێهران بەرخورداری و سەجاد مەردانی وەک نوێنەرانی ئێران لەم پێشبڕکێیانەدا رووبەڕووی خەنیمانی خۆیان بوونەوە .
لە کۆتای ئەم پێشبڕکێیانەدا ، هەڵبژاردەی تەکواندوی ئێران کە لە لایەن حسێن لوتفی و ئەمیر محەمەد بەخشی توانی دوو مەدالیای زێڕ بەدەست بێنێ، بە 240 خاڵ لە کۆی پیاوان و ژنان توانی بە ناسناوی سێهەم بگات .
ئەردەن بە سێ مادالیای زێڕ ، یەک برۆنز و 530 خاڵ بوو بە پاڵەوان و بریتانیا بە سێ زێڕ ، یەک زیو ، دو برۆنز و 450 خاڵ لەسەر سەکۆی جێگری پاڵەوانەتی راوەستا .