ئادار 09, 2021 19:54 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پیشانگای «سۆنامی»ی ژاپۆن لە ڕوانگەی وێنەگری ئێرانییەوە لە تۆکیۆ

ڕێکخراوەی ھاوکارییە نێونەتەوەییەکانی ژاپۆن (جایکا)، بۆ دەھەمین ساڵی بەردەوام و لە ساڵگەڕی ڕوودانی کارەساتی سۆنامی، پیشانگای وێنەکانی « ئەفشین والی نەژاد» ھونەرمەند، وێنەگرو پەیامنێری ئێرانی لە تۆکیۆ بەرپا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ئەم پیشانگایە لە ١١ی مارس و ھاوکات لەگەڵ دەھەمین ساڵگەڕی ڕوودانی کارەساتی بوومەلەرزەوسۆنامی بۆ ماوەی دوو حەوتە لە بینای ئەم دامەزراوەیە لە تۆکیۆ بەرپا دەکرێت.

«والی نەژاد» لە بارەی ئەم پیشانگایەوە وتی: بۆ یەکەمجار لە مانگی نوامبەری ٢٠١١و حەوت مانگ دوای سۆنامی بە پێی پێشنیارو بانگێشتنی خوالێخۆشبوو خاتوو «ساداکۆ ئوگاتا» سەرۆکی کۆچکردووی (جایکا) پیشانگای وێنەکانم بە ناوەڕۆکی سۆنامییەوە بەرپا کرا.

بوومەلەرزەی گەورەی ژاپۆن لە نێو ئەقیانووسی ئارام بە پلەی نۆ ڕیختەرو خێراییەکی ھاوتەریب لەگەڵ ۹۳/۲ بەرامبەر بە خێرایی جەغزی زەوی لە ناوچەی «توھوکو» لە گوێئاوەکانی ژاپۆن لە ١١ی مارسی ٢٠١١ ڕووی دا.

سەرپەیڤ