ئادار 10, 2021 07:38 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کێبەرکێی پاسکیل سواریی ئافرەتان لە ئەفغانستان

دووھەمین خولی کێبەرکێی پاسکیل سواریی ئافرەتان لە ئەفغانستان بە ناوی « جامی گەوھەرشاد» لە کابۆلی پێتەختی ئەم وڵاتە بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی «تولوع نیوز»، « فەزڵ ئەحمەد فەزڵی» سەرۆکی فیدراسیۆنی پاسکیل سواریی لە ئەفغانستان ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم کێبەرکێیانە بە مەبەستی ڕێزنان لە پلەی ژن و ئافرەتانی پۆلیسی ئەم وڵاتە بەرپا کرا.

« فەزڵ ئەحمەد فەزڵی» وتیشی: بە بەرپاکرانی ئەم کێبەرکێیانە، ئافرەتانی ئەفغانی خۆیان بۆ کێبەرکێی ناوچەیی ئامادە دەکەن.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا خەڵات پێشکەشی بەرەوەکانی یەکەم ھەتا سێھەم دەکرێت.

ئەم کێبەرکێ وەرزشیانە دەشتوانێ ھیوای جەماوەری ئەفغانستان کە لە بەر شەڕو پێکدادانی سەرچاوەگرتوو لە داگیرکارییەکانی لەشکریانی ئەمریکی تەنگیان پێ ھەڵچنراوە، بەرامبەر بە داھاتوو بگەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ