شکستی یانەی وچانی کوردستان لە سنه
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394019-شکستی_یانەی_وچانی_کوردستان_لە_سنه
هەفتەی پێنجەمی قۆناغی کۆتایی یاریەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان کۆتایی هات و شارەوانی سیرجان توانی بە ئەنجامی سێ بە یەک یانەی وچانی کوردستان شکست بدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 12:30 Asia/Tehran
  • شکستی یانەی وچانی کوردستان لە سنه

هەفتەی پێنجەمی قۆناغی کۆتایی یاریەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان کۆتایی هات و شارەوانی سیرجان توانی بە ئەنجامی سێ بە یەک یانەی وچانی کوردستان شکست بدات.

 

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنێ، سەڵتەنە نەورۆزی، ناوبژیوانی بەناوبانگ و نێودەوڵەتی ئێران لە یاریگەی مەلیک نیا، ناوبژیوانیی ئەستەمی یاریی نێوان یانەی تۆپی پێی وچانی کوردستان و یانەی سیرجانی کرمانی ئەنجام دا.

لەو یاریە ئەستەمەدا یانەی سیرجانی کرمان توانی سێ گۆڵ لە ناو تۆڕی گۆڵی یانەی وچان بچێنێت و هەروەها یانەی وچان توانی یەک گۆڵ لە تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکەی بچێنێت و بە ئەنجامەوە یاریەکە کۆتایی هات.

لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان یانەی وچانی کوردستان لە پێنج یاریدا نەیتوانی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت بەم شێوەیە بە دوو خاڵەوە لە کۆتایی ڕیزبەندی وەستا.

شارەوانیی سیرجانیش بەو سەرکەوتنە بووە 10 خاڵی و بە پێی شکستی شارەوانی بەم لە دیدارەکەی تری ئەم هەفتەیە بەرانبەر سپاهانی ئیسفەهان ،دووبارە گەڕایەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیەکە.