ئادار 14, 2021 13:14 Asia/Tehran
  • خانمە وەرزشکارێکی ئێران مەدالیای برۆنزی جیھانیی بردەوە

سارا بەھمەنیار مەدالیای برۆنزی کومیتەی کێشی ژێر 50 کیلۆی خانمان لە لیگی جیھانیی کاراتەوانی ئەستەموڵی بردەوە .

یەکەم قۆناغی لیگی جیھانیی کاراتەوانی ئەستەموڵ لە رۆژانی 22 تا 24 ی رەشەمە لە ئەستەموڵ خەریکە بەڕێوەدەچێ کە 7 نوێنەری ئێران توانیان بۆ قۆناغی دواجار و ریزبەندی ھەڵکشێن . 

سارا بەھمەنیار لە کێشی ژێر 50 کیلۆی خانمان لە دەوری یەکەم دا حەسانەوەی ھەبوو ، ئەو لە خولی دوھەم و سێھەم دا رووبەڕووی چەند خەنێمێک لە روسیا و تورکیا بووەوە بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتایی دا لە بەرامبەرسەراب ئوزچلیک کەسی یەکەمی رەنکینگ و جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە ساڵی 2018 بە ئەنجامی 5 بە 2 شکستی ھێنا .

بەھمەنیار لە ریزبەندیی پێشبڕکێکان دا لە بەرامبەر کاترینا کریڤا لە ئۆکراین ھەڵگری مەدالی زێڕی پاڵەوانەتی ئەوروپا 2017 و 4 زیو و 6 برۆنزی لیگە جیھانیەکانی کاراتەوان بە ئەنجامی چوار بە سفر سەرکەوت و بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنزی لیگی جیھانیی کاراتەوانی ئەستەموڵ . 

سەرپەیڤ