پەخشانی ئەکتەرەکانی فیلمێکی ئێرانی بۆ «عەلی ئەنساریان»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394209-پەخشانی_ئەکتەرەکانی_فیلمێکی_ئێرانی_بۆ_عەلی_ئەنساریان
ئەکتەرەکانی فیلمی ئێرانیی «ماڵ براوەکان» کە خوالێخۆشبوو «عەلی ئەنساریان» یاریزانی ناوداری تۆپی پێی ئێران یاریی تیادا کرد بوو، بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی کۆچی دوایی ناوبراو پەخشانێکیان بڵاو کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • پەخشانی ئەکتەرەکانی فیلمێکی ئێرانی بۆ «عەلی ئەنساریان»

ئەکتەرەکانی فیلمی ئێرانیی «ماڵ براوەکان» کە خوالێخۆشبوو «عەلی ئەنساریان» یاریزانی ناوداری تۆپی پێی ئێران یاریی تیادا کرد بوو، بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی کۆچی دوایی ناوبراو پەخشانێکیان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یێ شەممەی بەشی ڕۆشنبیریی ئیرنا، «ماڵ براوەکان» لە دەرھێنانی «جەواد ئەردەکانی» و ئامادەکردنی «عەلی ڕویین تەن» ھێشتا پەخش نەکراوەتەوەو «عەلی ئەنساریان» لەگەڵ ئەکتەرگەلێکی وەک « نەسرین موقانلو، قاسم زارع، میرتاھیر مەزڵومی، بیژەن بەنەفشه خواه و سەحەر قورەیشی» تیای دا ڕۆڵی گێڕاوە.

ئەکتەرەکانی ئەم فیلمە ئێرانییە بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی کۆچی دوایی «عەلی ئەنساریان» یاریزانی ناوداری تۆپی پێی ئێران کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە چەند فیلیمی سینەمایی دا ڕۆڵی گێڕا بوو و ڕێبەندانی ئەمساڵ لە بەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد نووسیویانە: عەلی ئەنساریان ، بەوپەڕی گەرم و گوڕییەوە ھاتی و ڕۆڵت گێڕا، بە تەمای بووی خەڵک لە پێکەنین دا ببورێنیتەوە. تۆ بەس لە تۆپی پێ دا جەنگاوەر نەبووی، بۆ گێڕانی ئەو ڕۆڵەشت لە دنیای سینەما و گۆڕینی شێوازی ڕۆڵگێڕانت خەباتت کردو بەشەڕ ھاتی، ئەو تامەزرۆییەت بۆ ھەتاھەتایە لە یادەکاندا دەمێنێتەوە. سڵاوی تەواوی «ناڵ براوەکان» بە خودا بگەیەنێ و بەو زمانە شیرینەت لە خودا بۆ خەڵک داوای گەڕانەوەی شادی و پێکەنینیان بکە.