ئادار 18, 2021 02:45 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی توێژەرێکی ئێرانی لە چارەسەر کردنی شێرپەنجەی مێشک

ھاریکارێکی ئێرانیی مامۆستای زانکۆ لە بواری ئەندازیاریی پزیشکیی زانکۆی «ھۆستۆن» لە ئەمریکا شێوازێکی تازەی بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەریی چەشنێک لە شێرپەنجەی مێشک ئاراستە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی دیرنا، «شیرین مەجد»  ھاریکارێکی ئێرانیی مامۆستای زانکۆ لە بواری ئەندازیاریی پزیشکیی زانکۆی «ھۆستۆن» لە ئەمریکا، شێوازێکی تازەی بۆ لە بنەبڕکردنی چەشنێک لە شێرپەنجەی مێشک ئاراستە کردووە کە تیای دا جۆرێک لە نانۆی پاڕاو بەکار براوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی بگاتە نزمترین ئاست.

«شیرین مەجد» شێوازی تازەی نانۆدەرمانیی ئامانجداری شی کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێگایە بەس بەرنگاری لەگەڵ خانەکانی لووە کانی شێرپەنجە دەکات و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمن و دەرەنجامەکەشی زیاترە.

ئەنجامی تاقیکاریی تاقیگەش لەم بوارەدا ئەرێنییەو لێکۆڵینەوەی تەواوتر لە حاڵی ئەنجام گرتن دایە.

«گلیۆ بلاستۆما مولتی فۆرم» باوترین و ھێرشبەرترین چەشنی لووی مێشکە کە ئەوپەڕی ھەتا پێنج ساڵ دەرفەت بە قوربانییەکەی دەدات.

چارەسەریی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە گەلێک ئاڵۆزە، چونکو چارەسەرییەکانی ئێستا گرێدراوی کیمیادەرمانی، تیشک دەرمانی، نەشتەرگەری و ئاوێتەیەکی  ھەموو ئەمانەیە.

سەرپەیڤ