ئادار 18, 2021 16:03 Asia/Tehran
  • ڕیاز دەبێتە میوانداری یارییەکانی نێوان فولاد و ئەلعەین

بە پێی توییتێکی یانەی «ئەلعەین»ی ئیمارات، ململانێی ئەم تیپە لە بەرامبەر فوادی خوزستانی ئێران لە قۆناغی پێلی ئافی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە شاری ڕیازی عەرەبستان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم یارییە سەرەتا بڕیار وابوو بە میواندارەتیی «فولاد»ی خوزستانی ئێران بەڕێوە بچێت کە کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە درێژەی بڕیاردانە سەیروسەمەرەکانی، میوانداریی لە «فولاد» سەندەوە.

بەم پێیە، توییتێری فەرمیی یانەی «ئەلعەین» ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: یارییەکەی ئەم تیپە لەگەڵ تیپی «فولاد»ی ئێران لە شاری ڕیازی پێتەختی عەرەبستان بەڕێوە دەچێت.

ئەم یارییە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ بەرپا دەکرێت و سەرکەوتووی یارییەکەش دەگاتە تاقمی چوارەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیاو ئینجا لەگەڵ تیپەکانی ئەلسەدی قەتەر، ئەلنەسری عەرەبستان و ئەلوەحداتی ئۆردۆن یاری دەکات.

سەرپەیڤ