یونایتد گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و میلانیش ماڵئاوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394312-یونایتد_گەیشتە_قۆناغی_چارەکی_کۆتایی_و_میلانیش_ماڵئاوایی_کرد
لە یاری لوتکەی قۆناغی شانزەی خولی ئەوروپا، یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 05:04 Asia/Tehran
  • یونایتد گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و میلانیش ماڵئاوایی کرد

لە یاری لوتکەی قۆناغی شانزەی خولی ئەوروپا، یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

ە یاریەکی بەهێزدا، مانچستەر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر میلان بەدەستهێنا، گۆڵەکەش پۆل پۆگبا لە خولەکی 46 تۆماریکرد.

لە یاری چوونیشدا کەلە یاریگای ئۆلدترافۆردی مانچستەر یونایتد ئەنجامدرابوو، هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون.

بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و میلانیش ماڵئاوایی کرد.