ئادار 24, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • ئەستێرەکەی تۆپی پێی سووریا یاری لەگەڵ ئێرانی لەکیس چوو

«عومەر سوماە» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا ناتوانێ لە یارییە دۆستانەکەیان لەگەڵ ئێراندا یاوەری تیپەکەی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عومەر سوماە» ھێرشبەری ناسراوو خاوەن ئەزمونی تیپی نیشتیمانیی سووریاو یانەی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان کە گەلێک جار لە قەواخی یانەیەک و یان تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و نوێنەرانی ئێرانی کێبەرکێی کردووە، لە ئێستادا لە بەر زەبر وێکەوتنی پێی ناکرێ سوورییەکان لە یاریی داھاتوویان لەگەڵ ئێرندا ھاوڕێیی بکات.

«سوماە» لە بەر ئەو زەبروێکەوتنەی ململانێی سبەینێ پێنج شەممەی سووریا لە بەرامبەر بەحرەین لە مەنامەشی لە کیس چووە. لەگەڵ ئەمەش دا لە ئێستادا ھێشتا ئامادەی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەیەتی. کادێری ھونەریی تیپی نیشتیمانیی سووریا خوازیاری ھاوڕێیەتیی «سوماە» لەگەڵ تیپەکەو ھاتنی بۆ تاران بوو، کەچی یانەی «ئەلئەھلی» لەگەڵ ئەو داخوازییە نەیارەتیی دەربڕیوە. ئاوەنە فەرمانیان بە «سوماە»داوە ھەتا ھەرچی خێراتر بگەڕێتەوە بۆ عەرەبستان و خێراتر قۆناغی چارەسەری بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ مەیدانی یارییەکان دەست پێ بکات.

یاریی دۆستانەی نێوان ئێران و سووریا ڕۆژی دەیەمی خاکەلێوە لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای ئازادیی تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ