ئادار 27, 2021 10:18 Asia/Tehran
  •  پێشنیاری یانەی سێڤیابۆ کڕینی یاریزانی تۆپی پێی ئێرانی

یانەی سڤێڤیا ئامادەیە بە ١٥ ملۆین یۆرۆ و هەروەها ڕەچاو کردنی برگەی تایبەت بۆ سەردار ئازموون، ئەم یاریزانە ئێرانییە لە هاوینی ئەمساڵدا بەخزمەت بگرێت.

ەستێرەی ئێرانیی  یانەی زێنیتی سان پێتیرزبورگ تا ساڵی داهاتوو لەگەڵ ئەم یانەیە گڕێبەستی هەیە و هەربۆیە زێنێتییەکان پێیان ناخۆشیش نییە لەهاوین دا بە نرخێکی باش بیفڕۆشنەوە تا داهاتی باشییان هەبێت. 

ئێستا بەگێرانەوە لەماڵپەڕی ساکری ڕووسیا ،یانەی سێڤییا لەهەگبەی پێشنیاری خۆی دا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە ١٥ ملۆین یۆرۆ بۆ وەرگرتنی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پیی ئێران پارە بدات. هەڵبەت ئەوان بۆ ڕازی کردنی سەردار، برگەگەلێکی تایبەتیشیان لە پێشنیارەکەیان دا ڕەچاوکردووە.

 ئێستا دەبێ بزانین لەئاکام دا سەردار ئازموون دەچێتە ڕیزی ئاندۆلۆسییەکان ولالیگای ئیسپانیا یان شوێنێکی تر بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.

ڕەنگە وەک چەند ساڵی ئەمدواییە سەرەڕای بوونی پێشنیاری فەرمی ونافەرمی، ئەم یاریزانە تۆرکمانەی تۆپی پێی وڵاتەکەمان بڕیاربدات لە ڕووسیا دا بمینێتەوە و بەردەوام بێت لە سەر تۆپی پێی خۆی. ئازموون ئێستا لە لیگی ڕووسیا وەک گوڵکاری هەڵکەوتەیە.

سەرپەیڤ