"که‌ره‌مێ سه‌یاد" به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی کوردیی یه‌ریڤان کۆچی دوایی کرد
که‌ره‌مێ سه‌یاد، نووسه‌ر و رۆشنبیری دیاری کوردی ئه‌رمه‌نستان و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی کوردیی یه‌ریڤان، دوێنێ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ھەواڵێکی کوردستان 24، که‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌کۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایک بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو کردووه، له ساڵی 1960 ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌کار بووه، کاتێک به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری، 12 خه‌باتکاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێ ده‌هێڵن، که‌ره‌مێ سه‌یاد ده‌نگی کوردی رادیۆی یه‌ریڤان رادەگرێت.
کەرەمێ سەیاد، نزیکەی 40 ساڵ لە بەشی کوردیی رادیۆی یه‌ریڤاندا کاری کردووە. لە ساڵی 1960دا وەک هاوکار و پاشان خێرا وەک بێژەر و دواتر وەک بەڕێوەبەری ئەو رادیۆیە خزمەتی زۆری بە زمان و وێژە و چاندی کوردی کرد.
کەرەمێ سەیاد لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای گرفتە جیاجیاکان نەیهێشت ڕادیۆکە دابخرێت و لەگەڵ کچ و کوڕەکەیدا بە گیان و دڵ پارێزگاری‌یان لەو ئێزگە کوردییە کرد.
دوێنێ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمنستان له ته‌مه‌نی (83) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شیاوی ئاماژەیە ساڵی 1996 کەرمێ سەیاد بۆ مەڕاسمێک ھاتە تاران و میوانی رادیۆ کوردی تاران بوو .