نیسان 02, 2021 12:30 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی سەرسوڕھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا لە یارییە بەراییەکانی موندیاڵی قەتەر

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا بە چوار بردنەوەو چوار یەکسان لە ھەشت یاری دا کەوتە سەرەوەی تاقمەکەی خۆی لە یارییە بەراییەکانی موندیاڵی قەتەر.

لێژنەی بەرپاکەری ململانێی جیھانیی تۆپی پێ لە پەڕەی توییتێرەکەی دا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە نووسی: دەرەنجامی یارییەکانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا لە ململانێی بەرایی موندیاڵی جیھان دەگمەن و جێگای سەرسوڕمانە.

لەم پەیامەدا ھاتووە، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا مێژووی تۆپی پێ دیاری دەکات.

دوای سەرکەوتنی درەوشاوەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا لە بەرامبەر نیپی نیشتیمانیی ڕۆمانی لە یەریڤان بە دەرەنجامی ٣ بە ٢ ، ئەرمینیا بە وەرگرتنی ٩ خاڵ لە ئێستادا سەرگروپە و. تیپەکانی ئاڵمانیا، مەکدونیە بە شەش خاڵ لە پلەی دووھەمی ئەم گروپەدان.

یاریی دواتری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرمینیا لە پاییزی ئەمساڵ لە یەریڤان لە بەرامبەر تیپی نیشتیمانیی ئاڵمانیا دەبێت. تیپەکانی سەرگروپ دوای کۆتایی ھاتنی یارییە بەراییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە موندیاڵی قەتەردا پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.

سەرپەیڤ