وەرزشکاری ئێرانیی لە سەرووی نیشانپێکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394870-وەرزشکاری_ئێرانیی_لە_سەرووی_نیشانپێکانی_جیھان
لە نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن ، جەواد فروغی نیشانپێکی ئێرانی کەوتە ریزی یەکەمی دەمانچەی بایی پیاوان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2021 09:09 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری ئێرانیی لە سەرووی نیشانپێکانی جیھان

لە نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن ، جەواد فروغی نیشانپێکی ئێرانی کەوتە ریزی یەکەمی دەمانچەی بایی پیاوان .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممە ھەواڵدەریی ئیسنای ئێرانی ، بە کۆتایی ھاتنی پێشبڕکێکانی نیشانشکاندنی جامی جیھانیی ھیندستان نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانی راگێندرا کە جواد فروغی بە وەدەسھێنانی مەدالیای زێڕی دەمانچەی بایی توانی لە نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانیی لە پلەی یەکەم دا ڕاوەستێ . 

ھەروەھا گولنوش سیبقەتوڵڵاھی تیرھاوێژی دیکەی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران لە بەشی دەمانچەی بایی خانمان کەوتە پلەی حەوتەم و لە بەشی دەمانچەی 25 میتر کەوتە پلەی دەھەمی جیھان . 

پێشبڕکێکانی نیشانپێکانی جامی جیھانیی لە سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوە  دوای نزیکەی ساڵێک وەستان بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھیندستان  بەڕێوەچوو .