نیسان 04, 2021 08:07 Asia/Tehran
  • بازوبەندی کەپتانیی رۆناڵدۆ بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا

بازووبەندی کەپتانی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی پورتوگاڵ لە یاری لە بەرامبەر سربستان فرۆشرا و بڕیارە داھاتەکەی بۆ کاری خێروومەندی خەرج بکرێت .

 

گۆڤاری توتو سپۆرتی ئیتالی راپوریدا ، ئەو بازووبەندەی رۆناڵدۆ لە یاریەکەدا بە ھۆی تووڕەییەوە فڕێیدابوو ، بۆ کاروباری خێروومەندی مەزاد کرا .

کەسێک ئەم بازووبەندەی دا بە ناوەندێکی خێرومەندیی تا مەزادی بکات . سەرەنجام بازووبەندەکە بە 64 ھەزار یۆرۆ فرۆشرا و پارەکەش بۆ چارەسەریی منداڵێکی 6 مانگەی تووشی نەخۆشیی دەگمەن خەرج دەکرێت .

رۆناڵدۆ لەو یاریەدا بە ھۆی رەتکرانەوەی گۆڵەکەی لە لایەن نێوبژیڤانەوە ، تووڕە بوو و خۆی پێڕانەگیرا و بازووبەندەکەی لێکرەدەوە و فێڕێ دایە سەر زەوی .

سەرپەیڤ