بازوبەندی کەپتانیی رۆناڵدۆ بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394895-بازوبەندی_کەپتانیی_رۆناڵدۆ_بە_پارەیەکی_زۆر_فرۆشرا
بازووبەندی کەپتانی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی پورتوگاڵ لە یاری لە بەرامبەر سربستان فرۆشرا و بڕیارە داھاتەکەی بۆ کاری خێروومەندی خەرج بکرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2021 03:37 Asia/Tehran
  • بازوبەندی کەپتانیی رۆناڵدۆ بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا

بازووبەندی کەپتانی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی پورتوگاڵ لە یاری لە بەرامبەر سربستان فرۆشرا و بڕیارە داھاتەکەی بۆ کاری خێروومەندی خەرج بکرێت .

 

گۆڤاری توتو سپۆرتی ئیتالی راپوریدا ، ئەو بازووبەندەی رۆناڵدۆ لە یاریەکەدا بە ھۆی تووڕەییەوە فڕێیدابوو ، بۆ کاروباری خێروومەندی مەزاد کرا .

کەسێک ئەم بازووبەندەی دا بە ناوەندێکی خێرومەندیی تا مەزادی بکات . سەرەنجام بازووبەندەکە بە 64 ھەزار یۆرۆ فرۆشرا و پارەکەش بۆ چارەسەریی منداڵێکی 6 مانگەی تووشی نەخۆشیی دەگمەن خەرج دەکرێت .

رۆناڵدۆ لەو یاریەدا بە ھۆی رەتکرانەوەی گۆڵەکەی لە لایەن نێوبژیڤانەوە ، تووڕە بوو و خۆی پێڕانەگیرا و بازووبەندەکەی لێکرەدەوە و فێڕێ دایە سەر زەوی .