نیسان 05, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • یانەی ئاوەڵانی کامیاران و ڕکابەرە بووشێهریەکەی یەکسان هاتنەوە

یانەی تۆپی پێی ئاوەڵان لە دوا یاریی خۆی لە قۆناغی یەکەمی خولی دەستە دووی یانەکانی ئێران بە ئەنجامی یەک بە یەک بەرانبەر ڕکابەرە بووشێهریەکەی یەکسان هاتەوە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنی ئاوەڵانی کامیاران چووە کێبڕکێێ یانەی ئومێدی گەناوە و لە کۆتایی 90 خولەک هەوڵدا گەییشتنە ئەنجامی بەرانبەری یەک بە یەک.

قوتابیانی فەرەیدوون فاتحی لە خولی 18 دا دەروازەیان کرایەوە و ئەنجامی یاریەکە بووە یەک بە هیچ لە قازانجی یانە بووشێهریەکە.

دوای 17 خولەک یانەی ئاوەڵان توانی بە گۆڵی سەجاد بەرخۆرداری، ئەنجامی یاریەکە بکاتە یەک بە یەک و یەکسان.

ئاوەڵانی کامیاران بە وەرگرتنی یەک خاڵی ئەم یارییە، بە گشتی بە بەڕێوە بردنی 13 یاری، 16 خاڵ دەست بخات و لە پلەی نۆهەمی ڕیزبەندی گرووپی ئەلف جێ بگرێت.

ئەو یانەیە لە یەکەم یاریی قۆناغی دووهەم لە یارگەی خۆی دەچێتە کێبڕکێی نەوت و گازی گەچساران.

سەرپەیڤ