کۆتایی ھاتنی حەوتەی ٣٢و دەست پێ بوونی حەوتەی ٣٣ی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا
حەوتەی سی و دووھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی یەک بە سیفری تیپی «فەنەر باغچە» لە بەرامبەر تیپی «دنیزلی سپۆر» کۆتایی پێ ھات.
حەوتەی سی و دسێھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە ئەنجام گرتنی سێ یاری شەوی ڕابردوو دەستی پێ کرا.
لەم کێبەرکێیانەدا تیپی «گۆزتەپە» ٢ بە سیفر «ڕیزە سپۆر»و تیپی «فاتح کاراگومرگ» ١ بە سیفر «ھاتای سپۆر» یان بردەوە.
لە کێبەرکێیەکی دیکەدا تیپی «ترابزون سپۆر» لەگەڵ تیپی «کایسری سپۆر»دا ١_١ بە یەکسان ھاتنەوە.
لە تیپی «ترابزون سپۆر» دا «سەیید مەجید حسەینی» بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی ئێران سەرلەبەر لە مەیداندا بوو.
لە خشتەی سوپەرلیگی تورکیادا، تیپی «بشکیتاش» بە ٦٤ خاڵ لە سەرەوەی خشتەکەوە مایەوەو تیپەکانی «فەنەر باغچە» بە ٦٢ خاڵ و «گالا تاسرای» بە ٦١ خاڵ لە پلەکانی دووھەم و سێھەم دا وەستان و تیپی «ترابزون سپۆر» یش بە ٥٧ خاڵ بوو بە چوارەم.
لە خشتەی گۆڵکارانی سوپەر لیگی تورکیا ، «ئارون بوپێنداز» ھێرشبەری «گابۆن»ی سەربە تیپی «ھاتای سپۆر» بە ١٨ گۆڵ سەرپەڕە.