نیسان 12, 2021 14:57 Asia/Tehran
  • لە لەندەن فستیڤاڵی فیلمی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت

یەکەمین خولی ئۆنلاینی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەڕێوەدەچێت و بۆ هەمووان ڕێگەپێدراوە کە لە ڕێگەی یووتیووبەوە فیلمە بەشداربووەکانی بەشی پێشبرکێ ببینن.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ (١٥ی ئاب) ١١یەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دەستپێدەکات و ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت. ئەو فستیڤاڵە لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستاوە هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێوەچووە و لە خولی ئەمساڵیدا کە یەکەم خولی ئۆنلاینی ئەم فستیڤاڵەیە وابڕیارە 100 فیلمی سینەمایی و دۆکیۆمێنتار و  کورتەفیلم نمایش بکرێن.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکان، بەشێوەیێکی ئۆنلاین گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکان دەکرێت.

فستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکەمین فستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردی کە لە ٢٠٠١ـەوە دەستی پێکردووە و لە لەندەنی پایەختەی بەریتانیا سازدەکرێت.

سەرپەیڤ