نیسان 13, 2021 16:46 Asia/Tehran
  • ئاڵۆزی لە ژاپۆن لە سەر بە ئەوبەر دانانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیک بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا

بابەتی بە ئەوبەر دانانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیک بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە ژاپۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، چەند ڕۆژ دوای ئەوەی کە دەوڵەتی زاپۆن بابەتی بە ئەوبەر دانانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیکی بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا ڕەت کردەوە، ڕاوێژکارێکی تەندروستی و ساخڵەمیی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە وەرزشوانان دەبێ ھەڵی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنایان بۆ بڕەخسێت.

ژاپۆن ڕۆژی پێنج شەممە ڕاپۆرتی میدیاکانی لە بارەی بەرنامەی دەوڵەت بۆ کوتانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیکی خۆی ھەتا کۆتایی مانگی ژوئەن لە پاش ھاتنە ئارای ڕەخنەو توانج و ڕق و توڕەبوونی بیروڕای گشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕەت کردەوە.

لەگەڵ ئەمەش دا ئەمڕۆ سێ شەممە «نۆبۆھیکۆ ئوکابە» تەندروستی و ساخڵەمیی لێژنەی ئۆلەمپیکی ژاپۆن بە ڕۆیتێرزی وتووە، ھەرچەند پێکوتە نابێ ئەستۆگری بێت، بەڵام دەبێ بخرێتە بەر دەستی ئەو وەرزشوانانەی کە داوای دەکەن.

«ئۆکابە» کە لە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی دا کۆمەڵێک بەرپرسایەتیی گرینگی ھەبووە، وتووشیەتی: بە ڕای من پێشنیاری سەرەکی دەبێ دابین کردنی ھێمنایەتی بێت بە تایبەت بۆ وەرزشوانان.

سەرپەیڤ