نیسان 23, 2021 16:27 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە تۆکیۆ و شارەکانی دیکەی ژاپۆن

سە مانگی ماوە بۆ دەست پێ بوونی یارییەکانی ئۆاەمپیک لە ژاپۆن و لە ئێستادا وەزیری ئابووریی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە تۆکیۆو ئۆزاکاو دوو شاری دیکەدا باری نائاسایی ڕادەگەیەندرێت.

«یاسوتوشی نیشیمۆرا» وەزیری ئابووریی ژاپۆن ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی ئەو بارە نائاساییە تازەیەی بۆ خولی ٢٥ی ئاپریل ھەتا ١١ی مای ڕادەگەیەندرێت، دەوڵەتی ئەم وڵاتە خوازیاری داخرانی کافەو چێشتخانەکانەو جیا لەمە بەرپا کرانی ڕووداوە گەورە وەرزشیەکانیش بە بێ ئامادە بوونی ھاندەران بەڕێوە دەچن.

وەزیری ئابووریی ژاپۆن وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاتوچۆی خەڵک بە دڵنیاییەوە دەبێ بەرتەسک بکرێتەوە، وتیشی: ڕەچاو نەکردنی بەرتەسکییەکان ھێندێک جار بە پێی یاسای تازە سزاشی بۆ لەبەرچاو دەگیردرێت.

بەرتەسکییە تازەکان لە ژاپۆن دا بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی پەسەند بکرێت و لە لایەن «یوشیھیدە سوگا»ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە ڕابگەیەندرێت.

سەرپەیڤ