خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکا بەخشرایە فیلمێکی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395862-خەڵاتی_تایبەتیی_کۆڕی_داوەرانی_فستیڤاڵی_تێگزاسی_ئەمریکا_بەخشرایە_فیلمێکی_ئێرانی
فیلمی سینەمایی ئێرانیی «حەوت و نیو» خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکای بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2021 04:32 Asia/Tehran
  • خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکا بەخشرایە فیلمێکی ئێرانی

فیلمی سینەمایی ئێرانیی «حەوت و نیو» خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، فیلمی سینەمایی ئێرانیی «حەوت و نیو» لە دەرھێنانی «نەوید مەحمودی» لە شەشەمین خولی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکا توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆڕی داوەران بباتەوە.

«حەوت و نیو» لە نووسین و دەرھێنانی «نەوید مەحمودی» و ئامادە کردنی «جەمشید مەحمودی» ھاوڕێ لەگەڵ ١٦ فیلمی دیکە لە باشووری ئاسیاوە لەم فستیڤاڵەدا کێبەرکێی پێ کراو لە لایەن کۆڕی داوەرانەوە ڕێزی لێ گیرا.

«حەوت و نیو» خاوەنی «ئاسکی زێڕین»ی فستیڤاڵی ئۆسترالیا، بەرھەمی ھاوبەشی ئێران و ئەفغانستانە کە ساڵی ڕابردووش لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلمی «بوسان»ی کۆریای باشووری نمایش کرا.

ئەم فیلمەی برایانی «مەحمودی» بەسەرھاتی ژیانی حەوت کچی ئەفغانی و ئێرانی لە حەوت ئێپیزوددا دەگێڕێتەوە.