خولی پلە یەکی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395881-خولی_پلە_یەکی_عێراق
له‌ گه‌ڕى یه‌که‌مى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه‌ تیپی تۆپی پێی که‌ربه‌لا له‌ یاریگه‌ى زانکۆ ده‌بێته‌ میوانى یانەی نه‌ورۆز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • خولی پلە یەکی عێراق

له‌ گه‌ڕى یه‌که‌مى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه‌ تیپی تۆپی پێی که‌ربه‌لا له‌ یاریگه‌ى زانکۆ ده‌بێته‌ میوانى یانەی نه‌ورۆز.

له‌ گه‌ڕى یه‌که‌مى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه‌ی داھاتوو تیپی تۆپی پێی که‌ربه‌لا له‌ یاریگه‌ى زانکۆ ده‌بێته‌ میوانى یانەی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ده‌چێته‌ دهۆک  برایه‌تیش ده‌بێته‌ میوانى دیفاع مه‌ده‌نى و گازى شیمالیش میوانداریى شه‌رگات ده‌کات .

له‌ به‌غدا تیروپشکى خولى پله‌یه‌کى عێراق راکێشرا ، بەگشتی ٢٨  تیپن کە به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش کراون و به‌ یه‌ک قۆناغ یارییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، شه‌ش یارى له‌ یاریگه‌ى خۆى شه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ یاریگه‌ى خۆى و یارییه‌کیش له‌ یاریگه‌ى بێلایه‌ن ئەنجام دەگرێت ، له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک  یه‌که‌مى کۆمه‌ڵه‌کە راسته‌وخۆ بۆ نایاب و  دووه‌مه‌کانیش بۆ پله‌ى «ئاف» یاری دەکەن و براوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ژده‌یه‌مى نایاب یاری ده‌کات و یارییه‌کانیش رۆژى ٤ـى مانگى داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات.