کرانەوەی گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» لە یاریگای ئازادیی تاراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395888-کرانەوەی_گەورەترین_یانەی_زۆرانی_جیھان_لە_یاریگای_ئازادیی_تاراندا
گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە یاریگای ئازادیی تاراندا کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 00:19 Asia/Tehran
  • کرانەوەی گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» لە یاریگای ئازادیی تاراندا

گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە یاریگای ئازادیی تاراندا کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە یاریگای ئازادیی تاراندا کرایەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەم ئاھەنگەدا وتی: وەرزش لە ساخڵەمیی لەش و ڕۆحی کۆمەڵگا، بوارە سیاسی و ئابوررییەکان و ھەروەھا پەیوەندیی جیھانی و ناوچەیی دا ڕۆڵێکی حاشا ھەڵنەگری ھەیە.

یانەی زۆرانی « شەھید موستەفا سەدر زادە» گەورەترین کەمپی پرۆڤەکردنی زرۆران دەبێ لە ئاستی جیھاندا.

نۆژەن کردنەوەی یانەی زۆرانی « شەھید موستەفا سەدر زادە» لە ماوەی حەوت مانگ و بە خەرجێکی زیاتر لە ٢٥ ملیارد تمەن مسۆگەر کراوە.