خەڵاتی تایبەتیی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەخشرایە دەرھێنەرێکی ئێرانیی بەڵگەفیلم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395892-خەڵاتی_تایبەتیی_فستیڤاڵی_فیلمی_کوردیی_لەندەن_بەخشرایە_دەرھێنەرێکی_ئێرانیی_بەڵگەفیلم
خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی بەشی بەڵگەفیلمی کورتی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەخشرایە کورتە بەڵگەفیلمی «شین و ژین» چێکراوی «حسەین ئەڵڵاھیاری» دەرھێنەری ئێرانیی بەڵگەفیلم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 02:18 Asia/Tehran
  • خەڵاتی تایبەتیی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەخشرایە دەرھێنەرێکی ئێرانیی بەڵگەفیلم

خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی بەشی بەڵگەفیلمی کورتی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەخشرایە کورتە بەڵگەفیلمی «شین و ژین» چێکراوی «حسەین ئەڵڵاھیاری» دەرھێنەری ئێرانیی بەڵگەفیلم.

کورتە بەڵگەفیلمی «شین و ژین» لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی کۆچیی ھەتاوی و دوای ڕوودانی بوومەلەرزە ماڵوێرانکەرەکەی شارستانی «سەرپێڵی زەھاو»و «ئەزگڵە» لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران بە تەوەرەی بوومەلەرزەو لە قەواخێکی شاعیرانەدا لە پارێزگای کرماشان دروست کراو ئەمساڵیش بڵاوبوونەوەی لە ئاستی جیھاندا دەستی پێ کرا.

فستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن «London Kurdish Film Festival » لە شانزە ھەتا بیست و حەوتەمی ئاپریلی ٢٠٢١ی زایینی «٢٧ی خاکەلێوە ھەتا حەوتەمی بانەمڕی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی» لەم شارەدا بەرپا کرا.