نیسان 30, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردرانی داوەرێکی ئێرانی وەکو ئەندامی کۆری داوەرانی ھەڵبژاردەی جیھانیی کاراتە

خاتوونێکی داوەری ئێرانی وەکو ئەندامی کۆری داوەرانی ھەڵبژاردەی جیھانیی کاراتە ھەڵبژێردرا.

کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی جیھانیی کاراتە ئەمڕۆ ھەینی بە میواندارەتیی «لیسبۆن»ی پۆزتوگال دەست پێ دەکات کە «ئێلمیرا گوێزەل زادە» داوەری ئێرانی وەک ئەندامی کۆڕی داوەران و بەڕێوەبەری «تاتامی»ی ئەم کێبەرکێیانە دیاری کراوە.

«گوێزەل زادە» خاوەنی باڵاترین پلەی«داوەریی_A»ی لێژنەو«قازیی_A»ی کاتایە کە ئێوارەی ڕۆژی دوێنێ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی تێگەیاندن و ڕێکخستنی داوەران کە لە لیسبۆنی پۆرتوگال بەڕێوە برا، بۆ دووھەمین جار لە لایەن ئەنجومەنی داوەرانەوە وەکو ئەندامێکی کۆڕی داوەرانی کێبەرکێ و بەڕێوەبەری «تاتامی» ناسێندرا.

ھەڵبژاردەی جیھانیی کاراتە لە پۆرتوگال وەکو دواین قۆناغی ھەڵبژاردنی ئۆلەمپیک بە ئامادە بوونی ٧٤٠ کاراتەکار لە ٨٧ وڵاتەوە بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ