May 03, 2021 09:10 Asia/Tehran
  • لیگی جیهانیی لیسبۆن، سەرکەوتنی هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە دەسخستنی چوار مەدالیا

تیمی نیشتمانیی کاراتەی ئێران بەدەسخستنی چوار مەدالیا(زێڕێک، زیوێک و دوو بڕۆنز) کۆتایی بەکاری خۆی هێنا لە لیگی جیهانیی لیسبۆندا.

دوا قۆناخ لە پێشبڕکێکانی دەسخستنی پشکی ئۆلەمپیک لەڕێی رەنکینگەوە ناسراو بە لیگی جیهانیی کاراتەی وان لە رۆژی هەینییەوە بەئامادەبوونی٧٦٩ وەرزشکار لە٨٧وڵاتی جیهان لە لیسبۆنی پورتوگال دەسپێکراو دوێشەو کۆتایی پێهات.

ئەو پێشبڕکێیانە شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەچوونی فیناڵی بەشە جیاجیاکان کۆتایی پێهات و لە کێشی ٧٥- کیلۆگرام، بەهمەن عەسگەری کاراتەکای ئۆلەمپیکی ئێران و خاوەن میدالیای زێڕی جیهان لە فیناڵدا لەهەمبەر لوئیجی بوسا ی نوێنەری بەناوبانگی ئیتالیا بە ئەنجامی سێ بە سفر دۆڕا و میدالیای زیوی بەدەست هێنا.

لە کێشی-٨٤کیلۆگرام، زەبیحوڵڵا پورشیب کاپیتانی هەڵبژاردەی ئێران کە لەهەوڵدابوو پشکی ئۆلەمپیک بەدەست بێنێ دەبوو لەهەمبەر ریتارۆ ئاراگای ژاپۆنی بکەوێتەململانێ کە نوێنەری ژاپۆن لەبەر زامداربوونی، ئامادەی پێشبڕکێکە نەبوو هەتا پورشیب یاریەکە بباتەوە و میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.

بەرلەوە، حەمیدە عەبباسعەلی و سەججاد گەنج زادە میدالیای برۆنزیان بەدەست هێناو سارا بەهمەنیار و رۆزیتا عەلیپوریش بە دۆڕان لەیاریی ریزبەندییدا نەیانتوانی هیچ میدالیایەک وەرگرن.

سەرپەیڤ