May 05, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • ڕەنکینکی تازەی «کاراتەکا»گەلی ئۆلەمپیکی جیھان،،،چوار نوێنەری ئێران سەرپەڕن

فیدراسیۆنی جیھانیی کاراتە،تازەترین ڕەنکینکی ئۆلەمپیکی وەرزشوانانی ئەم بوارەی ڕاگەیاند و بە گوێرەیەوە چوار نوێنەری ئێران ھەریەکەو سەرپەڕی کێشی خۆیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە کۆتایی ھاتنی کێبەرکێی کاراتەی وان لیسبۆن، فیدراسیۆنی جیھانی تازەترین ڕەنکینکی کێشەکانی ئۆلەمپیکی ڕاگەیاند کە بە گوێرەیەوە چوار کاراتەکای ئێران سەرپەڕی کێشەکانی خۆیانن و چوار پشکی ئۆلەمپیکی ئێرانیش مسۆگەرودڵنیایە.

«حەمیدە عەبباسعەلی» لە کێشی سەرو ٦٨ کیلۆگرام، «بەھمەن عەسگەری» لە کێشی ژێر ٧٥ کیلۆگرام، «زەبیحوڵڵا پورشیب» لە کێشی ژێر ٨٤ کیلۆگرام و «سەججاد گەنج زادە» لە کێشی سەروو ٨٤ کیلۆگرام کەسانی ھەڵکەوتەی کێشە جیھانییەکانن.

سەرپەیڤ