May 06, 2021 15:28 Asia/Tehran
  • زۆرانبازی سەقزی بانگێشتنی ململانێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی جامی تەختی کرا

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی سەقر وتی: «موحەممەد موبین عەزیمی» زۆرانبازی سەقزی بانگێشتنی ململانێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی جامی تەختی کراوە کە لە کۆتایی بانەمڕی ئەمساڵ بەرپا دەکرێت.

«فەرزاد خاکی» ڕۆزی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: بە پێی بڕیاری کادێری تەکنیکیی زۆرانی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاراستەی ھەڵبژاردنی گەسانی سەرەکی بۆ ناردنیان بەرەو کێبەرکێ جیھانییەکان ، «موحەممەد موبین عەزیمی» زۆرانبازی لاوو کارامەی سەقزی بەشداری ململانێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی جامی تەختی لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام دەبێت.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم زۆرانبازە جێی ھیوایە لە تەنیشتی ناودارانی بواری ھۆرانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبەرکێ جیھانییەکان خمەریکی ململانێ دەبێت، وتیشی: ئەم زۆرانبازە سەقزییە داھاتوویەکی پرشنگداری دەبێت.

خاکی وەبیریشی ھێنایەوە، «عەزیمی» لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە توانیویەتی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ئاستی تازەلاوان و ھەروەھا چەندین پاڵەوانیی نێو وڵات مسۆگەر کات و چەنسێکی باشی ھەیە بۆ دەست خستنی میدالیای نێونەتەوەیی و ئۆلەمپیک.

سەرپەیڤ