May 08, 2021 14:09 Asia/Tehran
  • لیل به‌بردنه‌وه‌ی له‌ لانس پێگه‌ی خۆی له‌پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی خولی فه‌ره‌نسادا به‌هێزترکرد

له‌ ده‌ستپێکی گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لانسی میوانداری تۆمار کردو پێگه‌ی خۆشی له‌ پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی یانه‌کان به‌هێزتر کرد .

یانه‌ی لانس له‌سه‌ر یاریگای بۆلێرت دیلێلێس میوانداری یانه‌ی لیلی پێشه‌نگی کرد ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له‌ خوله‌کی چوار ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیل هه‌ژمار کردو بۆراک یه‌لمازی تورکی گۆلی یه‌که‌می یاریه‌که‌ی تۆمار کرد . 

به‌ر له‌ ته‌واو بوونی ئه‌م گێمه‌ به‌ پێنج خوله‌ک بۆراک یه‌ڵماز گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌که‌ی تۆمار کرد . 

له‌ گێمی دووه‌میش هێرشه‌کانی میوانه‌کان درێژه‌یان هه‌بوو تا له‌خوله‌کی شه‌ست جۆناسان ده‌یڤیدی که‌نه‌دی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌رکه‌وتنی لیلی تۆمار کردو یانه‌که‌ش بیستو سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ به‌دست هێناو کۆی خاله‌کانیشی له‌ پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی یانه‌کان بۆ حه‌فتاو نۆ خال به‌رزکرده‌وه‌ یانه‌ی لانسیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی شه‌شه‌مس ریزبه‌ندی دێت .

سەرپەیڤ