یانەی ھەولێر لە بەغدا یارییەکەی دۆڕاند
له خولی نایابی عێراق و له لوتکه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی ٣٠دا، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا یارییەکەی به یانه‌ی شوڕته دۆڕاند‌و، «لوئه‌ی سه‌ڵاح»ی راهێنه‌ریشی بۆ جاری دووه‌م له‌م وه‌رزه به کارتی سوور کرایه ده‌ره‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، یارییه‌که ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممە ١٢ی ئایار، له یاریگه‌ی «شه‌عب »ئه‌نجام درا و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی یەک بە دوو شکستی ھێنا.
هه‌رچه‌نده هه‌ولێر له گێمی دووه‌م به گۆڵی یاریزان «شێرکۆ که‌ریم» پێشکه‌وت، که له خوله‌کی ٦٧ تۆماری کرد، به‌ڵام یانه‌ی شوڕته دوو گۆڵی تۆمار کرد و یارییه‌که‌ی برده‌وه.
گۆڵی به‌رامبه‌ری شوڕته یاریزان «فه‌هد یوسف» له خوله‌کی ٧٣ دا تۆماری کرد، دواتر له خوله‌کی ٨٩ ش دا «ئه‌مجه‌د عه‌توان» به تۆپێکی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا، گۆڵی دووه‌می بۆ «شورته» تۆمار کرد.
هه‌ر له یارییه‌که‌دا و له خوله‌که‌کانی کۆتاییدا «لوئه‌ی سه‌ڵاح» راهێنه‌ری هه‌ولێر دوای ڕەخەگرتنی لە داوەری کێبەرکێکە به کارتی سوور کرایه ده‌ره‌وه. ئه‌مه دووه‌مجاره له‌م وه‌رزه‌دا کە «لوئه‌ی سه‌ڵاح» به کارتی سوور ده‌کرێته ده‌ره‌وه.
هاوکات له یارییه‌که‌دا و دوای تۆمارکردنی گۆڵی هه‌ولێر، داوەرەکە لە کاتی بانگی مەغریب چه‌ند خوله‌کێک یارییه‌که‌ی وه‌ستاند، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانان و به‌شداربووانی یارییه‌که رۆژووەکەیان بکەنەوە.
لە ئێستادا به‌م ئه‌نجامه شوڕته ٥٨خاڵی تۆمار کردووەو بۆ پله‌ی دووه‌م سهرکهوتووەو، یانه‌ی هه‌ولێریش به ٣٢ خاڵ له پله‌ی ١٣یه.