«ئاژاکس» کۆپی پاڵەوانیەتییەکەی تواندەوەو بە سەر لایەنگرەکانی دا دابەشی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396474-ئاژاکس_کۆپی_پاڵەوانیەتییەکەی_تواندەوەو_بە_سەر_لایەنگرەکانی_دا_دابەشی_کرد
یانەی «ئاژاکس» کە لەم وەرزەش دا ناسناوی پاڵەوانی ھەڵبژاردەی ھۆڵندای مسۆگەر کردووە، لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا کۆپی پاڵەوانیەتییەکەی تواندەوەو کردی بە ھەزاران ئەستێرەی چکۆلەو وەک یاڕدگارێکی ڕۆژە سەختەکانی کۆرۆنا بە سەر لایەنگرەکانی دا دابەشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2021 10:46 Asia/Tehran
  • «ئاژاکس» کۆپی پاڵەوانیەتییەکەی تواندەوەو بە سەر لایەنگرەکانی دا دابەشی کرد

یانەی «ئاژاکس» کە لەم وەرزەش دا ناسناوی پاڵەوانی ھەڵبژاردەی ھۆڵندای مسۆگەر کردووە، لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا کۆپی پاڵەوانیەتییەکەی تواندەوەو کردی بە ھەزاران ئەستێرەی چکۆلەو وەک یاڕدگارێکی ڕۆژە سەختەکانی کۆرۆنا بە سەر لایەنگرەکانی دا دابەشی کرد.

بە دپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یانەی «ئاژاکس» بۆ سی و پێنجەمین جار ناسناوی پاڵەوانەتیی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵندای دەست خست و لە ئێستادا ھەر کام لەو ٤٢ ھەزار لایەنگرو خاوەن پسولەیەی یارییەکانی ئەم ئەم تیپە بۆ ئەم وەرزە دەبنە خاوەنی ئەستێرەیەک بە کێشی  ۳.۴۵ گرام کە بەشێکی کێشەکەی ھەر لەو کۆپەیە کە «ئاژاکس»یەکان لە کۆتایی وەرزەکەدا بەرزیان کردەوە.

تیپی«ئاژاکس» لەم وەرزەدا ٣٠ یاری لەو ٣٤ کێبەرکێیەی خۆی لە ھەڵبژاردەی ھۆڵندا لە یاریگایەکی چۆڵ و ھۆڵ دا ئەنجام دا، ئەو وەرزەی کە پاڵەوانیەتیی ئەم تیمەی لە کۆپی وەلانان دا لێ کەوتەوە.