یارییەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396502-یارییەکانی_ئەمڕۆ_شەممەی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 08:39 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 36 بەردەوامییان دەبێت، لە گرنگترینیاندا یانەکانی لیدز یونایتد و ساوزامپتن ڕوبەڕووی بێرنڵی و فولهام دەبنەوە.

سەرەڕای پاڵەوانبوونی ئینتەرمیلان، یارییەکانی هەفتەی 37ی کالچیۆ بەردەوام دەبێت، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی جێنەوا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتالانتا بێرگامۆ دەکات، هەروەها یاری لوتکەش لە یوڤی ستادیەم لە نێوان یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی پاڵەوان سازدەکرێت.

یوڤی هەوڵی جێگیربوون لە یەکێک لە چوار پلەی سەرەتای خولەکە دەدات و ئینتەر وەک پاڵەوانێک چانسی خۆی بەرامبەر پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردوو تاقیدەکاتەوە.

یارییەکانی خولی ئەڵمانیا، هەفتەی 33 درێژەیان دەبێت، لە گرنگترینیاندا بایرن میونشنی پاڵەوان بەرامبەر فرایبۆرگ یاریدەکات.

لە ئینگلتەرا کێبڕکێیەکی دیکە لەنێوان گەورەکان ڕوودەدات، یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان لە یاریگای ویمبڵی لەنێوان چێڵسی و لیستەر سیتی ئەنجامدەدرێت.