May 20, 2021 06:30 Asia/Tehran
  • ئامادە  بوونی کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێران لە پیشانگای «ئینۆتێکس»ی ٢٠٢١ دا

کۆمپانیاکانی زانست بنەمای ئێران بەرھەمەکانی خۆیانیان لە پیشانگای «ئینۆتێکس»ی ٢٠٢١ نمایش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی داھێنان و تەکنۆلۆژیای «ئینۆتێکس»ی ٢٠٢١ لە بەرواری ٢٨ ھەتا ٣١ی بانەمەڕ لە باخچەی تەکنۆلۆژیای «پەردیس» لە ڕۆژھەڵاتی تاران چالاک دەبێت.

«سەججاد عەبباسیی فەشەمی» بەرپرسی بەڕێوەبەری پیشانگای «ئینۆتێکس» ٢٠٢١ لە بارەی ئامانجەکانی بەرپاکردنی ساڵانەی ئەم پیشانگایە وتی: ئامانجی «ئینۆتێکس» پەرەپێ دانی سەرمایەنانەوە لە بواری تەکنۆلۆژیاو ھاوبەشیی نێوان بنکە ئابوورییەکانە.

زیاتر لە ٣٠٠ ستارتۆپ، کۆمپانیای تەکنۆلۆژیا و زانست بنەما، بەلەزکارو ناوەندی داھێنان، مەکۆی گەشەو باخچەی داھێنان تازەترین بەرھەمەکانی خۆیان لە «ئینۆتێکس»ی ٢٠٢١ نمایش دەکەن.

سەرپەیڤ