May 21, 2021 16:36 Asia/Tehran
  • تۆمار کرانی جیھانیی ئەشکەوتی «کەرەفتو» خرایە پێڕستی بەرنامەی تایبەتیی کاری وەزارەتی کەلەپووری ئێرانەوە

سەرۆکی کۆڕی نوێنەرانی کوزدستان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی باسی دانوستانەکانی ھاوپەیوەند بە تۆمار کرانی جیھانیی ئەشکەوتی«کەرەفتو»ی کرد لەگەڵ وەزارەتی کەلەپووری ئێرانداو وتیشی: بە فەرمانی جێگرایەتیی وەزارەتی کەلەپووری ئێران، بابەتی «کەرەفتو» خراپە پێڕستی بەرنامەی کاری ئەم وەزارەتخانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحسین فەتحی» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران وتی: تۆمار کرانی جیھانیی «کەرەفتو» تۆمار کرانی دیرۆک و ڕابردووی جەماوەری کوردستانەو ئەمەش دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ناوچەکەدا.

بەڕێزی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەواڵی دەست پێ بوونی تۆمارکرانی جیھانیی ئەشکەوتی «کەرەفتو» دەتوانێ بزیسکەیەکی ھیوا بخاتە دڵی خەڵکی ناوچەکەوە، وتیشی: ئەشکەوتی «کەرەفتو» کۆمەڵەیەکە لە جوانییە سروشتییەکان و ھەوڵی مرۆڤەکانی پێشوو بۆ زاڵ بوون بە سەر سروشت و ژیانێکی باشتر و ھێمن تر کە وەکو یەکەم کۆبینای سڤیلی جیھان دێتە ئەژمار.

ئەم نوێنەرە کوردەی مەجلیسی شورای ئیسلامی کە ھاوکات ئەندامی لێژنەی گەشتکاریشە، ئاماژەی کردووەتە بارستایی گەشتکاری لە ناوچەی دیواندەرە و وتووشیەتی: سەرنجدانیکەلەپوورو مێژووی کوزدستان دەتوانێ ببێتە ھۆی برەو سەندنی گەشتکاری و گەشانەوەی کەرتی ئابووری لە ناوچەکەدا.

ئەشکەوتی «کەرەفتو» ئەشکەوتێکی کەوناراییەو ئاسەوارێکی مێژوویی پارێزگای سنە دێتە ئەژمار کە بە سەر تاشەبەردێکی بڵیندەوە لە ڕۆژھەڵاتی شاری سەقزو باکووری ڕۆژئاوای شارستانی دیواندەرە ھەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە قسڵینەو لە چاخی سێھەمی زەوی ناسی دا پێکھاتووە و بە سەرنجدانی ئەو توێژینەوانەی وا بۆی کراوە لە سەردەمی «مزۆزۆئیک»دا لە ژێر ئاودا بووەو لە کۆتایی ئەم سەردەمەدا بەرزەییەکانی لە ئاو سەریان ھەڵێناوە. بەشگەلێکی ئەم ئەشکەوتە داتاشراوەو ھەڵگری ھێندێک بەردەنووسی سەربە چاخەکانی بەرلەمێژووە.

سەرپەیڤ