May 24, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بوو بە باشترین یاریزانی لیگی تۆپی پێی روسیا

هێرشبەری ئێرانیی یانەی تۆپی پێی زێنیت وەک باشترین یاریزانی وەرزی لیگی نایابی روسیا هەڵبژێردرا .

بە پێی راپرسیەکی ماڵپەڕی سپۆرت ئێکسپرێسی روسیا کە لە نێو یاریزانانی لیگی نایابی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ئەنجامدرا ، سەردار ئازموون یاریزانی نیشتمانیی ئێرانیی یانەی زێنیت بە 222 دەنگ وەک باشترین یاریزانی وەرزی لیگی روسیا هەڵبژێردرا .

 هێرشبەری ئێرانی یانەی زێنیتی روسیا لەم وەرزەدا بە تۆمار کردنی 19 گۆڵ لە سێهەمین پاڵەوانەتی بەدوای یەکی یانەکەی خۆی لە لیگی روسیا رۆڵێکی گرنگی هەبوو .

سەرپەیڤ